حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی رایگەیاندووە، پێویستە ئیدارەی سلێمانی کۆتایی بە قەیرانی غاز و نەوت بهێنێت، دەشڵێت، ڕۆژ بە ڕۆژ قەیرانی زیاتر بەرۆکی هاوڵاتیان دەگرێت.
حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی رایگەیاندووە، "ڕۆژ بە ڕۆژ قەیرانی زیاتر بەرۆکی هاوڵاتیان دەگرێت و لە ئێستادا توشی قەیرانی غاز و نەوت بوون."
حاکم قادر
دەشڵێت، "دەبێت هاوڵاتیان لەو کەش و هەوا ساردەدا چەند کاتژمێرێک لە سەرەدا
بوەستن بۆ ئەوەی غازی دەستکەوێ و ئەوەشی لە بەنزینخانەکان هەیە وەک چارەسەرێک بۆ کەمی
غاز، نرخی گرانە و ژیانی هاوڵاتیانی قورستر کردووە."
ئاماژەی بەوەشکرد،
"هەرچی زووە پێویستە ئیدارەی سلێمانی کۆتایی بە کێشەی غاز بهێنێت و هاوڵاتیان
بە شێوەیەکی ئاسان و بە نرخی گونجاو غازیان دەستکەوێت."
داواشی لە حکومەتی
هەرێ، کرد، ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە لە ئێستادا
پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێم زۆر دابەزیوە و لەبەرامبەردا نرخی نەوتی سپی زۆر بەرزبووەتەوە
کە لە توانای کڕینی هاوڵاتیاندا نییە.
هاوکات حاکم
قادر باسی لەوەکرد، "بەیەکریزی لە بەغدا هەمووان سودمەند دەبین و دەتوانین پاڕێزگاری
لە مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان بکەین، بە پێچەوانەشەوە لە پەرتەوازەییدا هەموان
زەرەرمەند دەبین و زیانی زۆریش بە مافە دەستوری و بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان
دەگات."
ئەوەش دوای ئەوە
دێت، سەرەڕای گرانبوونی نرخی نەوت و بەنزین، لە ئێستادا دانیشتووانی سلێمانی بە
زەحمەت غازیان دەستدەکەوێت و هەندێکیان دەبێت چەند کاتژمێرێک لە سەرەگرتندا
بووەستن بۆ بەدەستهێنانی بتڵێک غاز.