چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی شەڕەتەقە روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.
چاوگەکەی پۆلیس باسی لەوەشکرد، شەڕەتەقەکە لە نێوان دوو کەسی ئەمنیدا بووە، کە یەکێکیان ئاسایش و ئەوی دیکەیان پێشمەرگە بووە، کە ئەو کەسەی بریندارە پێشمەرگەکە بووە.
ئەوەشی خستەڕوو،
کە هەردووکیان بە چەک رووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە.
لەو بارەیەشەوە
چاوگێک لە نەخۆشخانەی شارەوە باسی لەوەکرد، کە بریندارەکە براوەتە ئەو نەخۆشخانەیە.
لە ئێستاشدا
هێزێکی زۆری ئەمنی لە گەڕەکەکە و لە نزیک نەخۆشخانەکەش بڵاوەیان پێکراوە.
کارزان تارق،
سلێمانی