شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان سەردانی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تیان کرد لە شاری هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کەناڵەکە کۆبوونەوە.
شاندەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا پێکهاتبوون لە ڕۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و جینە کەبرێرەر سەرۆکی بەشی کاروباری گشتی کونسوڵخانە.
دوای کۆبوونەوەکەشیان
لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێن ئاڕ تی، کونسوڵی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا باسی
لەوەکرد، "جێی خۆشحاڵیمە کە ئەمڕۆ لە ئۆفیسی ئێن ئاڕتیم بۆ بینینی هاوڕێ دێرینەکانمان
لە ئێن ئاڕ تی و بۆ زیاتر ئاشنابوون بە پرۆگرامەکانیان کە لێرە لە هەرێمی کوردستان
ئەنجامی دەدەن."
لەبەشێکی دیکەی
قسەکانیدا کونسوڵی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
زۆر نیگەرانە سەبارەت بە پێشلکاریەکانی دژ بە ئازادی ڕاگەیاندن و ئەمە بابەتێکە کە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی زۆر لە نزیکەوە."
وەک کونسوڵیش
ئەوەی خستەڕوو، "کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باوەڕی بە ئازادی ڕاگەیاندن
و ڕادەربڕین هەیە و زۆر نیگەرانین کە هەواڵی چاولێسورکردنەوەو تۆقاندن و سانسۆر لەسەر
میدیا دەبیستین."
دواتریش شاندی
کونسوڵخانە ستۆدیۆکانی کەناڵەکەیان لە نوسینگەی هەولێر بینینی.