سەردێڕ:

وەزیرى بەرگرى عێراق باس لە کێشەى فڕۆکە جەنگییەکان دەکات

PM:11:01:24/01/2022

3880 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى بەرگرى عێراق، لە بەرنامەیکى تەلەفزیۆنى کەناڵى فەرمى عێراق، باسى لە کێشەى فڕۆکە جەنگییەکانى عێراق و پاڵثشتى لۆجستى و چاککردنەوەیان کرد.


ئەمشەو جومعە عەناد وەزیرى بەرگرى ئاشکراىکرد، عێراق ٢٤ فڕۆکەى شەڕکەرى کۆریى هەیە، کە ماوەى حەوت ساڵە پاڵپشتى لۆجستییان نییە، لەگەڵ کۆمپانیا دروستکارەکانیدا رێککەوتووین چاکیان بکاتەوە.

جومعە عەناد روونیشکردەوە، ئەو فڕۆکە ئەمریکییانەى ئێستا هەن، بەردەوامن لەکارکردن، کە ١٠ ساڵە لەرێگاى کۆمپانیاکەى بنکەى عین و ئەسەدەوە چاک دەکرێنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، عێراق لەماوەى زیاتر لە حەوت ساڵى رابردووى شەڕ دژ بەداعش یەکێک لەو چەکانەى پشتى پێبەستووە، فڕۆکەى جەنگى بووە، بۆ پێکان و لەناوبردنى بنکە و حەشارگەکانى چەکدارانی داعش.













گەلەری