وەزیرى بازرگانى سعودیە رایگەیاند، محەمەد بن سەلمان جێنشینى سعودیە، رایسپاردووە ببێتە وەزیرێکی عێراقی، هەڵسەنگاندنەکانی لەلاى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى عێراقەوە بێت.
ماجد بن عەبدوڵڵا قەسەبى وەزیرى بازرگانى سعودیە لە دانیشتنى ئەنجومەنى هەماهەنگى عێراقى-سعودى؛ کە ئەمڕۆ لە ریازى پایتەختى سعودییە بەڕێوەچوو، باسی لە راسپاردەکەی شازادەی سعودیە کرد.
ئەوەی خستەڕوو،
"ئەو راسپاردنە کاتێک بوو، کە شازادەکەمان بەسەرۆکى ئەم ئەنجومەنە داینام و
داوای لێکردم وەک وەزیرێکى عێراقى بم."
مەبەستی شازادەی
لەو قسەیەش روونکردنەوە و وتی، "ئامانجە ئەوەیە کە عێراق و سعودییە دوو چاون
لە یەک سەردا، ئەوەى رۆیشت خودا لێیخۆش بوو، هەموو هەبووەکان بۆ پەرەپێدانى ئەم پەیوەندییانە
لە باشترین دەرفەتەکانیدایە."
روونیشیکردەوە، "راستە
ئاڵنگارى و کێشەى دەستکردى مرۆیى هەیە، بەڵام چارەسەرکانیش لە دەستی مرۆڤدان."