ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەى دەستپاکى فیدراڵى ئاشکرایکرد، "چەند حاڵەتێکى یاریکردن و ساختەکارى لە فەرمانگەى تەندروستى پارێزگاى ئەنبار ئاشکرا بووە، کە بوونەتە هۆى بەهەدەردانى زیاتر لە دوو ملیار دینار."
فەرمانگەى لێکۆڵینەوە لە دەستەى دەستپاکى عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە ئەنجامى گەڕان پشکنین تیمى لێکۆڵینەوە دەستیان بەسەر ١٥ پسوڵەدا گرتووە، کە یاریکردن و ساختەکارى تیایاندا سەلمێنراوە."
ئەوەش هاتووە،
"ئەو چەکانەى دەستیان بەسەردا گیراوە، بڕێکى زۆرى پارەى زیادە خراونە سەریان
لە (مستند)ى کڕین و خەرجکردن، کۆى ئەو پارە زیادکراو و بەهەدەردراوانەى لە ئەنجامى
ئەو ساختەکارییانەدا دانراون، بریتییە لە دوو ملیار و نۆ ملیۆن دینار."
ئەوەش
خراوەتەڕوو، "کۆنووسى یاسایى بۆ ئەو کەیسە کراوەتەوە و خراوتە بەردەستى دادوەرى
تایبەتمەند، دادوەریش بەپێی ماددەی ٣١٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاریداوە فەرمانى
دەستگیرکردن و گەڕان و پشکنین لە بۆ بەڕێوەبەرى ژمێریارى و ژمێریاریی خەرجکردن لە
فەرمانگەى تەندروستى ئەنبار دەربکرێت."