پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی حساوی سەر بە قەزای میقدادیە، داعش هێرشیکردووەتە سەر هۆزی تەمیم و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کوژراو لە هۆزەکەدا هەیە.
دیار محەمەد، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی حساوی سەر بە قەزای میقدادیە، داعش هێرشیکردووەتە سەر هۆزی تەمیم و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کوژراو لە هۆزەکەدا هەیە، وتیشی، هۆزەکە هۆزێکی شیعەن.
ئەوەشی خستەڕوو، موسەنا عەلی پارێزگاری دیالەش سەر بەو
هۆزەیە.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی کەرکوکیش خراونەتە
حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ماوەیەکە هێرشەکانی چەکدارانی داعش
لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا رووی لە زیادبوون کردووە، بەتایبەت لەو ناوچانەی کێشەی
بۆشایی ئەمنی هەیە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا.
گروپی چەکداری
داعش لە ساڵی ٢٠١٤ توانییان دەست بەسەر رووبەرێکی فراوان لە خاکی سوریا و عێراقدا
بگرن، دواتر بە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٧
حکومەتی عێراق شکستپێهێنانی گروپەکەی لە خاکی عێراق راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش
جموجوڵی شانە نوستووەکانی گروپەکە لە چەند ناوچەکە بەردەوامی هەیە.