سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر: ئێمە و هاوڵاتیانی هەرێم زۆرینەین و دەتوانین ئەم وڵاتە بگۆڕین

PM:06:27:24/01/2022

2832 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،" ئێمە و هاوڵاتیانی هەرێم زۆرینەین و دەتوانین ئەم وڵاتە بگۆڕین" وتیشی، داهاتی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە تاڵانفرۆش دەکرێت لە کاتێکدا لە هەڵبژاردندا کەمینەن.


کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە پانۆرامای هەواڵەکانی ئێن ئاڕتیدا ڕایگەیاند، نەوەی نوێ بەرنامەیەکی داڕشتووە کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە.

وتیشی، "جوڵانەوەکە و سەرۆکەکەشی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا فشاری زیاتر دروست بکرێت تا گۆڕانکاری ڕیشەیی لە هەرێم بکرێت و ژیانی خەڵک خۆش بێت."

کاوە عەبدولقادر ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە و هاوڵاتیانی هەرێم زۆرینەین و دەتوانین ئەم وڵاتە بگۆڕین و فشاری زیاتر لەسەرئەم دەسەڵاتە دروست بکەین."

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان خاوەنی چوار کورسییە و لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراقیشدا توانی لە ١٥ بانزنەی هەڵبژاردن ٩ کاندیدی سەرکەوتووی پەرلەمانی هەبێت. بڕیاریشە لە ناوەڕاست یان کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و سەرجەم حزبە کوردستانییەکانیش کۆکن لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا.













گەلەری