PM:05:42:24/01/2022
5704 جار خوێندراوەتەوە
دواى کۆچی دوایی شازادە فلیپی هاوسەری شاژنە ئیلیزابێزى دووەم؛ چەند جارێک پرسی سامانی خێزانی شاهانە و ئەوەی کێ دەبێتە شازادە لە خێزانەکەدا سەری هەڵداوە، لە ئێستاشدا دوو بارە ئەو بابەتە بووەتەوە باسی میدیاکانی بەریتانیا.
لە ئێستادا ئەو بابەتە بووەتەوە بە باسێکی گەرمی میدیاکانی بەریتانیا و چەند میدیایەکی جیهانی؛ بەپێى راپۆرتێکى پێگەى یاهو نیوزى ئەمریکیش؛ شازادە جۆرج، لە ریزبەندى سێیەمدایە بۆ وەرگرتنی تەختی دەسەڵات، جگە لەوەش لە لوتکەى ریزبەندى سامانی خێزانەکەدایە کە خاوەنى چوار ملیار دۆلارە.
بەپێى راپۆرتەکەى
یاهۆ نیوز، لەرووی سامانی خێزانەکەوە؛ شاژنە ئیلیزابێزى دووەم بە پلەى دووەم دێت،
کە کۆى سامانەکەى دەگاتە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار، دواى ئەوەش شازادە چارلز و دواتریش خوشکەکەى
شازادە ئەندۆر دێن.
بەو پێیەى ئیلیزابێز
شاژنى ئینگلتەرایە ٪١٥ی داهاتى کۆمپانیاى کراون سێت و هەریەکە لە داهاتى "دۆقیەى
لانسکتر"ى دەست دەکەوێت، لە کاتێکدا هیچ پشکێکى لە هیچ لەو کۆمپانیایانەدا نییە.
چارلزیش، شازادەى
وێڵز، جێنشینى تەختى پاشایەتى و پاشاى ئینگلتەراى داهاتوو، سامانەکەى دەگاتە، ١٠٠
ملیۆن دۆلار، تەنها بەوەى بچێتەسەر تەختى پاشایەتى موچەکەى بەرزدەبێتەوە و بەشێکی
ئەو سامانەی شاژن بەجێی دەهێڵێت؛ بەمیرات بۆ دەمێنێتەوە.