PM:04:18:24/01/2022
13700 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگای ( هەڵەبجە - عەنەب) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە پیادەیەك گیانی لەدەست دا.
بەپێى راگەیاندراوێکى پۆلیسى هاتوچۆى پارێزگاى هەڵەبجە، لە ئەنجامى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (بی ئێم - ئەڤیۆ بار)، لەسەر رێگەى عەنەب – هەڵەبجە، هاووڵاتیەکی پیادە گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە بەشێوەیەک
ڕویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری bmw لەدەستی
شۆفێرەکەى وەریگرتووە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلە ئەڤیۆکەدا پاشان لەدەستی وەریگرتووە
خۆی کێشاوە بە پیادەی قەراغ شەقامەکەدا، هاوڵاتییەکە ناوى (م س ع) تەمەنى 27 ساڵ و
پیشە پێشمەرگە دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.
هاتوچۆ لە راگەیەندراوەکەیاندا
دەڵێن، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.