PM:03:54:24/01/2022
2804 جار خوێندراوەتەوە
دوای ماوەیەک لە وەستانی گەشتی ئاسمانی لە نێوان عەنتاب و ھەولێر، بڕیاربوو دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەک لە عەنتابەوە بەرەو ھەولێر بفڕێت، بەڵام گەشتەکە دواخرا.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، دواخستنی گەشتەکە دەگەڕێتەوە بۆ نالەباریی کەش و ھەوا لە ئاسمانی عەنتاب و پێشبینی دەکرێت گەشتەکە رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
پێشتر، وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا رایگەیاندبوو،
کە لە ٢٤ی کانوونی دووەمدا، دەست دەکرێت بە گەشتی ئاسمانی بۆ شاری ھەولێر و لە دووی
شوباتیشدا بۆ ئەرمینیا.
ئەوەش خرابووەڕوو، کە ھێڵی ئاسمانی ئەنادۆڵوجێت لە ھەفتەیەکدا،
دوو گەشت لە عەنتابەوە بۆ ھەولێر لە رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە ئەنجام دەدات.