PM:02:30:24/01/2022
12792 جار خوێندراوەتەوە
کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە لە جدە رایگەیاند، هەسارۆکەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ماوەی رۆژێکی تەنها سێ خولەک "١٨٢ چرکە" و لەو ماوەیەدا جارێک بەدەوری خولگەکەی خۆیدا دەسوڕێتەوە.
کۆمەڵەکە کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە لە جدە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بۆ یەکەمجار لە دووری ١٠ ملیۆن کیلۆمەتر لە رێکەوتی ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ لە خاڵی شکانەوەی تیشکی هەسارۆکەکە دۆزراوەتەوە و ناویان ناوە 2022 AB.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمە خێراترین هەسارۆکەنییە، تەنانەت لە ریزبەندی ١٠ هەسارۆکە
یەکەمە خێراکانیش نییە، چونکە پێشتر گەردونناسان ٩٧ بەردیان لە بۆشایی ئاسمان دۆزیوتەوە
لە چەند رۆژێکیان هەیە کە لە رۆژی 2022 AB کورتترە.
دەشڵێن، هەسارۆکەی 2017 QG18 لە ٢٤ چرکەدا
بە دەوری خولگەکەی خۆیدا دەسوڕێتەوە.
گەردونناسان ئاماژەیان بەوەداوە، بچوکی قەبارەی هەسارۆکەکان وای کردووە بە
خێراییە بەرچاوە بسوڕێنەوە، وەک هەسارۆکەی 2017 QG18پانییەکەی ١٠ مەتر وهەسارۆکەی 2022 AB پانییەکەی
٧٠ مەترە. بەهۆکاری ئەوەی گۆشەکانیان بەر هەسارۆکەی تر دەکەوێت ئەمەش وادەکات خێراییەکانیان
زیاتربێت.