سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە هاتوچۆوە

PM:12:07:24/01/2022

13372 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە هۆشداری دەدات لە سەهۆڵبەندانبوونی رێگاکانی هەورامان و داوا دەکات، شۆفێران بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ئەو ناوچەیە نەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئاگاداری شۆفێران و گەشتیاران دەکەینەوە، بەهۆی بوونی شەختە و سەهۆڵبەندان لەسەر رێگای سەرەکی شەقامەکانی هەورامان بە گشتی و شارۆچکەکانی تەوێڵە و بیارە بە تایبەت، ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و مەترسی خلیسکان و رووداوی هاتوچۆ هەیە."

باسی لەوەشکرد، "داوا لە شۆفێران دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیاندا ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن."

ئەمەش لەکاتێکدایە لە هەفتەی رابردوودا شەپۆلێکی بەفر و سەرما رووی لە ناوچەکانی هەرێم کرد و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پلەکانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سەدی دابەزیون، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە کاریگەری ئەو شەپۆلە سەرمایە لە ناوچەکە کەمبووەتەوە هێشتا لە هەندێک ناوچە لەبارەی ئاستەنگی هاتوچۆوە هۆشداری دەدرێت.













گەلەری