سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی نرخی زێڕ

AM:11:58:24/01/2022

11156 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٣٨ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٥٩ دۆلار و ١٢ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٩ هەزار و ٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٦ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری