سەردێڕ:

کەشناسی ساردترین ناوچەکانی بڵاوکردەوە

AM:10:26:24/01/2022

4688 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، قەزای پێنجوێن ساردترین ناوچەی هەرێم بووە و پلەکانی گەرما بۆ ١٦ پلە ژێر سفر دابەزیوە، لەکاتێکدا دوێنێ ٢٥ پلە ژێر سفر بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم نەخشەی ناوچە ساردەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تیایدا دەرکەوتووە، کە قەزای پێنجوێن ساردترین ناوچە بووە.

بەگوێرەی نەخشەکە، بازیان بە ٨ پلەی ژێر سفر لە پلەی دووەم دێت و دواتریش رواندز و سۆران و بارزان بە ٧ پلە ژێر سفر دێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو لە شارەکانی هەرێم بەم جۆرەن، هەولێر ٥ پلەی سیلیزییە و سلێمانی ٢ پلە ژێر سفر و دهۆک ٢ پلەی سیلیزییە و هەڵەبجە یەک پلە ژێر سفرە.

May be an image of map and text













گەلەری