وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر روسیا سنورەکانی ئۆکرانیا تیپەڕێنێت دەبیت خۆی بۆ وەڵامێکی توندی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادە بکات.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، لە ئێستاوە خۆیان بۆ وەڵامدانەوە و هێرشی روسیا ئامادە دەکەن، نەک هەرکات روسیا هێرشیکردە سەر خاکی ئۆکرانیا دواتر وەڵامی بدەنەوە.
وتیشی، ههر جوڵهیهكی
سوپای روسیا به ئاراستهی خاكی ئۆكرانیا بەبێ وەڵام نابێت و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی
وهڵامی بهپهلهیان دەبێت.
ئەوەشی خستەروو،
لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکەن کە بەرەیەک لە بەرامبەر روسیا بکەنەنەوە، چونکە
چاوەڕێ نابن تاوەکو روسیا خاکی ئۆکرانیا داگیربکات و دواتر ئەوان دەست بە جوڵە بکەن.
ئاماژەى بەوەشکرد،
دهبێت روسیا له نێوان گفتوگۆی دیبلۆماسی و روبهڕوبوونهوهدا یەکێکیان ههڵبژێرێت.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکیدا،
داوای لە هاوڵاتییان و دبلۆماتکارەکانی کرد ئۆکرانیا بەجێبهێڵن.
هەروەها، داوای لە هاوڵاتیانیشی کرد لە
ئێستادا خۆیان بە دور بگرن لە گەشت کردن بۆ وڵاتی روسیا.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بەردەوام بەرپرسانی روسیا ئەوە رەتدەکەنەوە کە هەوڵی هێرشکردنە سەر خاکی ئۆکرانیا
بدەن، دەشڵێن، بوونی سەربازەکانیان لە سنوری ئۆکرانیا تەنها بۆ پاراستنی سنورەکانیانە.