سەردێڕ:

لە بەغدا دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا و دوو پاسیش سوتان

AM:08:47:24/01/2022

4448 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ماتۆڕسیکلێک دوای ئەوەی دەستی بەسەردا گیرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقێنرایەوە. هاوکات، لەشەقامی فەلەستینینیش لە شوێنی چاککردنی پاسەکان ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێکی ئەمنی لە بەغدای پایتەختی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان لە ناوچەی خانزاری لە خۆرئاوای ئەو شارە تانیویانە دەست بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا بگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، ماتۆڕسکیلەکە لە سەر رێگای خێرای خان زاری دوای ئەوەی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن شارەزایەکی بواری تەقینەوەی سەر بە هێزە ئەمنییەکان تەقێنراوەتەوە، بەڵام دەرکەوتووە ماتۆڕسکیلەکە هیچ مادەیەیەکی تەقینەوەی تێدا نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕیوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە شوێنی چاککردنی پاسەکان لەناو کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی گەشتیاران و شاندەکان، کەسەر بەوەزارەتی گواستنەوەی عێراقە ئاگر کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکانیان توانیویانە سەرەتا ١٨ پاس رزگار بکەن کە نزیک بوون لە شوێنی رووداوەکە.

دەشڵێت، ئاگرەکە لەناو دووپاسدا کەوتووەتەوە و سوتاون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانیان توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بنکەی پۆلیسی ناوچەکە دۆسیەی لەسەر رووداوەکە کردووەتەوە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هۆکاری رووداوەکەن لەڕێگەی دۆزینەوەی بەڵگەکانی تاوانەوە












گەلەری