وەزیری بازرگانی عێراق بڕیاریدا بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە خانەی منداڵانی بێ سەرپەرشتیار و بەساڵاچوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان. دەشڵێت، "سەبەتە خۆراکییەکە لە حەوت مادە پێکهاتووە".
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەراگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق فەرمانی ئاراستەی ئیدارەی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی مادە خۆراکییەکان کردووە بە دابەشکردنی بەپەلەی سەبەتەی خۆراکی بەسەر خانەی منداڵانی بێ سەرپەرشتیار و بەساڵاچوان و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لەسەرجەم پارێزگاکان.
راگەیەنراوەکە
ئاماژەی بەوەشداوە، دابەشکردنی سەبەتەخۆراکییەکە بەمەبەستی پڕکردنەوەی
پێداویستییەکانیان و گرنگیدانە بەم سێ توێژە و کەمکردنەوەی بەشێک لە گرفتەکانیانە.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، سەبەتە خۆراکییەکە لە برنج و ئارد و شەکر و زەیت و نۆک و دۆشاو و
فاسۆلیا یان نیسک پێکهاتووە.
رۆژی شەممەش،
وەزیری بازرگانی عێراق فەرمانیدا بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی بەسەر
ئاەرەکان لە کەمپەکاندا کە بریتی بوو لە
دوو هەزار و ٥٠٠ سەبەتە.
ئەمە
لەکاتێکدایە، دوو رۆژە لەمەوبەر وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق رایگەیاند، یەكەم
سەبەتەی خۆراكی ساڵی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی پسووڵەی خۆراكی مانگانەی ھاوڵاتییان لەم ھەفتەیەوە
دابەشدەكرێت کە لە نۆك و فاسۆلیا و برنج و رۆن و شەكر و دۆشاوی تەماتە پێکهاتووە و
كوالێتیشیان بەرزه.