شارەزایەکی بواری پەیوەندییەکان ئاشکرایکرد، گونجاوترین ماوە بۆ کارکردنی سیمکارتی هەر مۆبایلێک پێنج ساڵە، دەشڵێت، "بەکارهێنەرەکەی دەتوانێت دوای ئەو ماوەیە بیگۆڕێت بە سیمکارتێکی دیکە."
گریگۆری لیسینکۆ شارەزا لە بواری پەیوەندییەکاندا بە ماڵپەڕی سپۆنتیکی روسی رایگەیاندووە، تێکچونی سیمکارت و لەکار کەوتنی کاردەکاتە سەر دابەزینی کوالێتی کارکردن و لەدەستدانی زانیارییەکان.
سیمکارت بریتییە لە ئامێری هەڵگرتنی زانیارییەکان و هاوشێوەی
هاردی کۆمپیوتەرە، گریگۆری لیسینکۆ دەڵێت، "زیادکردنی زانیاری نوێ و سڕینەوەی
زانیاری کاریگەری دەکاتە سەر چالاکی سیمکارتەکە."
ئەو شارەزایەی بواری پەیوەندییەکان جەختی لەوەکردەوە، تەمەنی
گونجاو بۆ کارکردنی سیمکارتی هەر مۆبایلێک پێنج ساڵە.
باسی لەوەشکردووە، لە ئەنجامی لەکارکەوتنی میمۆری سیمکاتی
مۆبایل ئەگەر نەگۆڕدرێت ئەوا تەواوی زانیارییەکانی بەهۆی داخورانی خانەکانییەوە
وندەکات.
Subscriber Identity Module؛ کارتی ناساندنی هاوبەش، ئەڵقەی پەیوەندی نێوان
مۆبایل و تۆڕی پەیوەندییەکانە.