شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی غوێران و دەوروبەری بەردەوامە و هێزەکانی هاوپەیمانانیش هاوکاری هەسەدە دەکەن لە کۆنترۆڵکردنەوەی گرتووخانەکە.
لەو بارەیەوە، بەرپرسانی هەسەدە رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چەند جارێک گرتووخانەکەیان بۆردومانکردووە و ژمارەیەک تانکیان ناردووە بۆ هاوکاریکردنیان.
روانگەی سوریش بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تا ئێستا
نزیکەی ١٠٥ کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
باسی لەوەشکرد، چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر کۆگای چەک
و تەقەمەنی گرتوخانەکەکدا گرتووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن ١١ شەڕڤانی هەسەدەیان بە دیل
گرتووە.
گرتوخانەی غوێران دەکەوێتە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای
کوردستان و نزیکەی پێنج هەزار چەکداری داعشی تێدایە.