سەردێڕ:

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاریدا

PM:03:38:23/01/2022

121904 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە دەوامی فەرمی سەرجەم دامودەزگاکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، لە کاری رۆژانەی خۆیاندا بەردەوام دەبن.

دەشڵێت، "لە سبەینێ دووشەممە رێکەوتی ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ وە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ دەوام ئاسایی دەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێکی لەناکاو و نائاسایی و نەخوازراودا؛ بڕیاری پێویست تایبەت بە سنوری کارگێڕیی ئیدارەکانیان بدەن".













گەلەری