سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەبازاڕی دۆلاری کەمکردەوە

PM:03:10:23/01/2022

2948 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بڕی ٢٠٦ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. بەمەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە رێژەی ٥.٠٧٪ بڕی خستنە بازاڕی دۆلاری کەمکردووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بڕی دۆلاری فرۆشراوی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی عێراقدا بەڕێژەی ٥.٠٧٪ کەمیکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٦ ملیۆن و ٤٦٩ هەزار و ٧١ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بيری ٢١٧ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار و ٢٦٣ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

راگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە، بانکی ناوەندی ئەمڕۆ نرخی یەک دۆلاری بە ١٤٦٠ لە بازاڕدا جێگیرکردووە.













گەلەری