سەردێڕ:

بزانە کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

PM:12:59:23/01/2022

513060 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە سنورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانى پارێزگاى هەولێر نمەباران بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر دەبارێت. دەشڵێت، "بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک لە ئێوارەدا کەشێکى نا جێگیر بۆ ماوەیەکى کورتخایەن ئەو ناوچانە دەگرێتەوە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لەبەشێک ناوچەی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ ناوچەی دیکەش ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و لە هەندێ ناوچەش نیمچە هەوردەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ لە سنورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانى پارێزگاى هەولێر نمەباران بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر دەبارێت.

دەشڵێت، "بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک لە ئێوارەدا کەشێکى نا جێگیر بۆ ماوەیەکى کورتخایەن ئەو ناوچانە دەگرێتەوە".

هەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بڵاویکردەوە، نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆ قەزای پێنجوێن بووە کە ٢٥ پلەی سیلیزی ژێر سفر بووە و ئەمەش نزمترین ئاستی دابەزینی پلەکانی گەرمای تۆمارکراوە.

بەگوێرەی نەخشەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، دوای پێنجوێن، ماوەت بە ١٤ پلە ژێر سفر و بازیان بە ١٢ پلە ژێر سفر و سۆران بە ١١ پلە ژێر سفر و بارزان بە ١٠ پلە ژێر سفر دێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراو لە شارەکانی هەرێم بەمجۆرە بووە، هەولێر ٢ پلە ژێر سفر، سلێمانی ٦ پلە ژێر سفر، دهۆک ٣ پلە ژێر سفر، هەڵەبجە ٦ پلە ژێر سفر، کەرکوک یەک پلە ژێر سفر.













گەلەری