سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی بەریتانی: بەهۆی جیاکارییەوە پۆستەکەم لە دەستداوە

PM:12:32:23/01/2022

5248 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن داواکاری لێپرسینەوەی پێگەشتووە دوای ئەوەی پەرلەمانتارێکی پارتی پارێزگاران رایگەیاند لە پۆستە وەزارییەکەی دوورخراوەتەوە " بەهۆی ئەوەی ئەو موسڵمانە".


بڵاوکردنەوەی بابەتەکە دوای ئەوە دێت، نەسرەت غەنی پەرلەمانتاری بەریتانیا رایگەیاند ئەو لەپۆستێکی وەزاری لەحکومەتی جۆنسۆن دوورخراوەتەوە چونکە هاوکارەکانی هەستیان بە نائارامی کردووە بەهۆی بیروباوەڕە دینییەکانییەوە.

غەنی تەمەن ٤٩ ساڵ باسی لەوەشکرد، ئەو لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ وەک وەزیری دەوڵەت بۆ گواستنەوە پۆستەکەی لەدەستداوە، وتیشی "بەرپرسێکی دیسپلینی حکومەت پێیڕاگەیاندووە کە بیروباوەڕە دینییەکەی وەک هەمیشە کێشە بووە و لە کاتی دەرکردنیدا بەرزکراوەتەوە لەدژی".

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ وەڵامێکی دەستبەجێ سەبارەت بەلێدوانەکانی لەنووسینگەی جۆنسنەوە نەبووە، بەڵام مارک سپێنسەر، بەرپرسی بۆ دیسپلینی حکومەت رایگەیاند، ئەو کەسەی غەنی باسی دەکات و پەیوەندیدارە بە بابەتەکەوە ئەوە، وتیشی" ئەو تۆمەتانە بەتەواوی هەڵەن و من بە ناوزڕاندنی دەزانم و هەرگیز ئەو وشانەم بەکارنەهێناوە."













گەلەری