سەردێڕ:

وەزارەتی داد بۆ وەزارەتی ناوخۆ: گرێبەستی ئەلیکترۆنی پێچەوانەی یاسایە

AM:11:45:23/01/2022

20924 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکیدا بۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەت ئاماژەی بەوەداوە کە گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی یاسایە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم بەنوسراوێکی فەرمی بە ژمارە ٢٠/١٩٠ لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنییەوە وەڵامی وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی داوەتەوە و تیایدا هاتووە، گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی بەشی "٥"ی بڕگەی (١)ی یاسای هاتوچۆ ژمارە (٨٦)ی ساڵی ٢٠٠٤ی هەموارکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی هیچ ڕۆڵێک بۆ بریکارنامە ناهێڵێت و ئەمەش پێچەوانەی دەقی مادەی (٤٦)ە لە یاسای دادنوسی ژمارە (٣٣)ی ساڵی ١٩٩٨ی هەموارکراو.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی دادا هاتووە، بڕیاری گرێبەستی ئەلیکترۆنی دژی یاسای شارستانی عێراقی ژمارە ٣٠ی ساڵی ١٩٥١ی هەموارکراوە، کە هەرکەسێک مافی پێدانی بریکارنامەی هەیە بە یەکێکی تر کەکارەکانی یاسایی پێ بکات.

لە کۆتایی نوسراوەکەدا هاتووە، "بفەرموون بە پێداچوونەوە بە رێنمایی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بە پێی یاسا".

هێرش قادر، هەولێر

 














گەلەری