وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی پیرۆ، بەهۆی رژانی زیاتر لە شەش هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناو زەریای هێمن، بۆ ماوه‌ی ٩٠ رۆژ "باری له‌ناكاوی ژینگه‌یی" لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە راگەیاند.
دوای ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانی تۆنگا، لە کەناراوەکانی پیرۆ سۆنامی روویدا و بەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ئاوەوە لەکاتی به‌تاڵكردنی نه‌وت له كه‌شتی بارهه‌ڵگریی "Mare Doricum"ی ئیتاڵی، زیاتر له شه‌ش هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رژایه ناو زه‌ریای هێمنەوە.
به‌هۆی پیسبوونی
ده‌ریا له ئاكامی دزه‌كردنی نه‌وت له دوای ته‌قینه‌وه گڕكانییه‌كه‌ی ١٥ی كانوونی
دووه‌م له شانشینی تۆنگا باشووری زەریای هێمن، حكومه‌تی پیرۆ "باری له‌ناكاوی
ژینگه‌یی" راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی
پیرۆ لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
"كاریگه‌ر و به‌رده‌وام"ی ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌یییه بۆ ماوه‌ی ٩٠ رۆژ
"باری له‌ناكاوی ژینگه‌یی" راگه‌یه‌ندراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
هاتووه، دزه‌كردنه‌كه كاریگه‌ری زۆر ده‌كاته سەر سیسته‌می ژینگه‌یی ده‌ریا كه
به فره‌یی زینده‌یی ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌روه‌ها بووه‌ته مه‌ترسیی گه‌وره‌ش بۆسه‌ر
ته‌ندروستی خه‌ڵك.
رووداوەکە له
پاڵاوگه‌ی نه‌وتی لا پامپیلا روویداوە و بەهۆیەوە نه‌وت دزه‌ی كردووەتە ناو ٢١
ناوچە لە كه‌ناراوەکانی پیرۆ، به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته ژینگه‌یییه‌وه زیانێكی زۆر
به بوونه‌وه‌رانی ده‌ریا گه‌یشتووە.
لەلایەن خۆیەوە،
پێدرۆ كاستیللۆ سەرۆکی پیرۆ رایگه‌یاند، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە له رووداوەکە لیژنه‌یه‌ك
پێك ده‌هێنێت.
هەروها، نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانیش لەلایەن خۆیەوە لیژنه‌یه‌كی
پسپۆڕی بەئامانجی پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌تی پیرۆ رەوانەدەکات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ئه‌و پیسبوونه‌ی به‌هۆی دزه‌كردنی نه‌وته‌كه‌وه روویداوه.