AM:10:52:23/01/2022
19352 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بڵاویکردەوە، نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆ قەزای پێنجوێن بووە کە ٢٥ پلەی سیلیزی ژێر سفر بووە و ئەمەش نزمترین ئاستی دابەزینی پلەکانی گەرمای تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و تێیدا نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو لە قەزای پێنجوێن بووە کە ٢٥ پلەی سیلییزی ژێر سفر بووە.
بەگوێرەی نەخشەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، دوای پێنجوێن، ماوەت بە ١٤ پلە ژێر سفر و بازیان بە ١٢ پلە ژێر سفر و سۆران بە ١١
پلە ژێر سفر و بارزان بە ١٠ پلە ژێر سفر دێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراو لە
شارەکانی هەرێم بەمجۆرە بووە، هەولێر ٢ پلە ژێر سفر، سلێمانی ٦ پلە ژێر سفر، دهۆک ٣
پلە ژێر سفر، هەڵەبجە ٦ پلە ژێر سفر،
کەرکوک یەک پلە ژێر سفر.