سەردێڕ:

وەزارەتی کۆچی عێراق نەوت بەسەر ئاوارەکانی زاخۆدا دابەش دەکات

AM:09:22:23/01/2022

2212 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بڕی ٦٤ هەزار لیتر نەوتی سپی بەسەر ئاوارەکانی کەمپی بێرسیڤی دوو لە قەزای زاخۆ دابەشدەکەن.


عەباس جهانگیری، بەڕێوەبەری دیوان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی ئەو بڕە لە نەوتی سپی لە میانەی هاوکارییەکانیاندایە بۆ ئاوارەکان لە دۆخی سەرمادا و بڕیاریشە هەر خێزانێک ١٠٠ لیتر نەوتی پێبدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوکارییەکانیان بە تەنها دابەشکردنی نەوت ناگرێتەوە، بەڵکو ژمارەیەک پێداویستی دیکەی ڕۆژانەش دابەشدەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢١ی ئەم مانگە وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق رایگەیاند، به‌هۆی شه‌پۆلی به‌فر و سه‌رماوه‌، رۆژی شەممەی داهاتوو نه‌وتی زیاده‌ بەسەر هاوڵاتییانى سێ پارێزگادا دابەشدەکەن کە ئەوانیش کەرکەوک و بەغدا و نەینەوان.













گەلەری