AM:08:25:23/01/2022
1960 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٩ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٥ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی
پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ
٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر،
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر
بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."