سەردێڕ:

ئایا یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار رێککەوتوون؟

PM:10:59:22/01/2022

15768 جار خوێندراوەتەوە

چەند چاوگێکی ئاگادار لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، رەتیدەکەنەوە بارزانی و تاڵەبانی لەسەر کاندیدێک رێککەوتبن و بارزانی چەند بژاردەیەکی بۆ تاڵەبانی خستۆتەڕوو.


بەپێی زانیاریەکان ئەمڕۆ شەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لەسەر پرسی کاندیدی سەرۆککۆمار نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.

چاوگەکەی ئێن ئاڕتی ئەوەشیخستەروو لەکۆبونەوەکەدا هەردوولا، چەند بژاردەیەکیان خستۆتەرووو بەڵام رێکنەکەوتوون.

لەلایەکی دیکەوە، شوان محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، "گەر پارتی و یەکێتی ڕێکنەکەون، هۆشیار زێباری کاندیدی پارتیە و پرۆسەکە لەنێو پەرلەمانی عێراق بێ گرفت دەڕوات".

سەبارەت بەبژاردەکان چاوگێکی ئاگادار ئاشکرای کرد، دانانی کەساتییەکی دیکە هەر لەنێو یەکێتی یەکێک لەبژاردەکانە، هاوکات پرسی پارێزگاری کەرکوک و پشکەکانی کورد لەبەغدا کارتی گفتوگۆن. 

شوان محەمەد پێشبینیکرد، پارتی و یەکێتی لە کۆتاییدا بگەنە دیدگای هاوبەش و ئەوەشی لەبەرژەوەندی هەرێم زانی، ڕوونیکردەوە گفتووگۆ لەنێوان هەردوولا لەسەر ئاستی باڵا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ناوەندی هەیە، چونکە یەکڕیزنەبوون لەزیانی کوردە، وتی "ڕۆژی 25 ی ئەم مانگە، دادگای فیدرالی دوا بڕیار لەسەر دانیشتنی یەکەمی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەدات، پێشبینیش دەکرێت بڕیار لەسەر یاسایی بوون و دەستوری بوونی دانیشتنەکە بدات، ڕۆژی 28 ی مانگی داهاتوو دوا وادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ڕەنگە پارتی و یەکێتی بگەنە ڕێککەوتن."

٢٤ کورد خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە، دیارترینیان بەرهەم ساڵح، لەتیف رەشید (یەکێتی)، هوشیار زێباری (پارتی)، رێبوار ئەورەحمان (نەوەی نوێ)، حاکم رزگار محمد ئەمین (سەربەخۆ).   













گەلەری