PM:09:34:22/01/2022
77192 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە تاوەکو رۆژی ٣٠ی کانونی دووەم پشوو دەبێت لەسەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکاندا.
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی کردنەوەی دەوامەوە بڕیاریدا وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم راگەیاند، بەھۆی دۆخی کەش و ھەوا و سەختی ھاتوچۆوە، بڕیاردراوە بە راگرتنی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکە بە حکومی و ناحکومی تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی
ھەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و
خوێندکاران لە دابەزینی پلەکانی گەرما و پاش هەڵسەنگاندنی (وەزارەتی گواستنەوە
وگەیاندن، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم) ئەو بڕیارەیان
داوە.
دەقی بڕیارەکان: ١.لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی - ناحکومی) پشوو دەبێت تا
رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەکشەممەش پشوو دەبێت. ٢.ھەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە
رۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢ دەستپێدەکرێتەوە، کارگێری ناوەندەکانی خوێندن خشتەی ئەو
تاقیکردنەوانەی کە ماون بۆ قوتابیان و خوێندکاران رادەگەیەنن بەمەرجێک بەیانیان
لەکاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەستپێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون
خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات . ٣.قوتابخانەکانی (سابیس) و (نێودەوڵەتییەکان) و (بیانییەکان) کە
پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین
بەردەوام بن. ٤.ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو،
ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە.
ه.ئ