سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گەنجێکی ھەولێری ژیانی منداڵێك لە پەلاماردانی سەگ رزگار دەکات

PM:09:08:22/01/2022

27520 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێکی موزیکژەنی کورد، کە وەک خولیایەک سەرقاڵی کاری فۆتۆگرافییە، لە دەشتی ھەولێر و لەکاتی راھێنانکردن لەسەر فلای کامەکەی؛ بە رێکەوت ژیانی منداڵێك لە پەلاماردانی سەگ رزگار دەکات.


غازی غەریب بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لەکاتی ڕاهێنانکردنم لەسەر فلای کامەکەم لەپڕێک بینیم منداڵێک هاوار دەکا و سەیرم کرد کۆمەڵە سەگێک دەیانەوێت پەلاماری بدەن و منیش بە فلای کامەکەم بەپەلە چوومە شوێنەکە و نەمهێشت ئازاری پێبگەینن و دوورم خستنەوە لە منداڵەکە."

باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لە دەشتی ھەولێر بووە لە نزیک گرد محەمەد.

غازی غەریب؛ دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ناحکومی ھەولێرە و ژەنیاری ئامێری پیانۆیە، ئەو لە ئێستادا کاری راھێنەری منداڵانی ئۆتیزم دەکات لە سەنتەری ئیماڕاتی بۆ ئۆتیزم. غازی وەکو خولیایەک سەرقاڵی کاری فۆتۆگرافییە و بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "خولییەکی تایبەتم بۆ کاری فۆتۆگرافی و مۆنتاژ و دروستکردنی ڤیدیۆی سینەماتیک ھەیە. 


."ھـ.ئـ













گەلەری