لە ئاکامی ھێرشێکی بۆمبی بۆسەر مینی پاسێک لە ویلایەتی ھەرات رۆژئاوای ئەفغانستان کە خەڵکی سڤیلی ھەڵگرتبوو، شەش کەس کوژران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی تاڵیبان لە ویلایەتی ھەرات رایگەیاند کە ھێرشێکی بۆمبی کراوەتە سەر مینی پاسێک لە ناوچەی حاجی عەباسی سەربەو ویلایەتە کە خەڵکی سڤیلی ھەڵگرتووە.
لەلایەکی
دیکەوە، محەمەد عارف جەلالی سەرۆکی پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی ھەرات، لە لێدوانێکیدا
بۆ رۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد کە شەش کەس بەھۆی ھێرشەکەوە کوژراون کە ئافرەتیش لە
نێو کوژراوان دایە.
جەلالی
ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئاکامی پەلامارەکەدا ١٠ کەسیش برینداربوون.
ھاوکات
شایەتحاڵان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لە ھێرشەکەدا حەوت کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠
کەسیش برینداربوون.
تا ئێستا
ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.