PM:06:33:22/01/2022
2280 جار خوێندراوەتەوە
هێڵی ئاسمانی تورکیا ٤٦ گەشتی ئاسمانی هاتن و چوونی لە خشتەی رۆژی شەممەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەبیحە گۆکچەن لە بەرەی ئاسیای ئیستانبوڵ بەهۆی بارینی بەفرەوە، هەڵوەشاندەوە.
راوێژکاری راگەیاندنی هێڵی ئاسمانیی تورکیا، یەحیا ئۆستن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کەش و هەوا کە پێشبینی خراپتربوونی لە ئیستانبوڵ لێدەکرێت، ژمارەیەک گەشتی ئاسمانیی بەناچاریی هەڵوەشێندرانەوە.
لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی رۆژی هەینیدا بەفربارینی پچڕپچڕ
لە ناوچە جیاجیاکانی ئیستانبوڵ باکووری رۆژئاوای تورکیا دەستیپێکرد.
ئەوە جگە لەوەی ماوەی سێ هەفتەشە شەپۆلێکی چڕی بەفر بارین
ناوچەکانی باکوری کوردستانی گرتووەتەوە.