سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر توشی رووداوی هاتوچۆ بوو

PM:05:38:22/01/2022

9044 جار خوێندراوەتەوە

ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری جیهانی و پارێزگاری پێشووی کالیفۆڕنیا ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر توشی رووداوی هاتوچۆ بوو.


ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، وتەبێژی پارێزگای کالیفۆڕنیا لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە، ئاڕنۆڵد بریندار نەبووە و سەلامەتە بەڵام لە پێکدادانەکەدا ژنێک برینداربووە و لە ئێستدا لە خەمی ئەودان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە درەنگانی شەوی رابردوودا روویداوە و تێیدا چوار ئۆتۆمبێل بەیەکیانداکێشاوە و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیش ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر شۆفێری بووە.

پۆلیسی کالیفۆڕنیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئاکامی رووداوەکەدا تەنها یەک ژن براوەتە نەخۆشخانە بەهۆی ئەوەی توشی برینداربوون بووە لە سەریدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ کام لە شۆفێرەکان نە دەرمانیان بەکارهێناوە و نە خواردنەوە کهولییەکانیان خواردووەتەوە و تەنها رووداوێکی ئاسایی بووە.

ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر وەرزشکار و ئەکتەری گەورەی جیهانی لە وڵاتی نەمسا لە ١٩٤٧ هاتووەتە دنیاوە، لە تەمەنی ٢٠ ساڵێدا بەشدار بووە لە پێشبڕکێیەکی وەرزشی لەشجوانیدا و بووەتە گەنجترین وەرزشکار لە مێژوودا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (Mr. Universe title).

لە ساڵی ١٩٧٧ دا، رێکخراوی ئەوروپیە بیانیەکانی هۆڵیود خەڵاتی گۆڵدن گوڵبی بۆ باشترین ئەکتەری پیاوی ساڵ پێ بەخشی، جگە لەم خەڵاتە چەندین خەڵاتی تری وەرگرتووە لە پای رۆڵ بینینە بەرچاوەکانی و دەرکەوتنە سەرکەوتووەکانی، هەندێک لەو فیلمانەی کە بەشداری تیادا کردوونCommando, Predator, Twins, Total Recall, True Lies, Eraser, Collateral Damage,

.Terminator 3

سەرەڕای ژیانی وەرزشی و هونەری، ئاڕنۆڵد بەشداری کارای هەبووە لە سیاسەتدا وەکو ٣٨ هەمین پارێزگاری ولایەتی کالیفۆڕنیا دەست بەکاربووە و لە ساڵی ٢٠٠٣وە بۆ ساڵی ٢٠١٠ و تێکەڵی لەگەڵ سیاسەتدا هەبووە و کاری زۆری کردووە و توانیویەتی ولایەتەکە پێش بخات لە رووەوە و دەوری گرنگی هەبووە لە بەرنامەی چاکسازیدا و بەشداری چەندین کاری خێرخوازی گرنگی کردووە.













گەلەری