ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەھای دۆلار ١٥٠ دینار دابەزیووە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ.
هاوکات، دۆلار بەرامبەر تمەن، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن کەمێک دابەزیوە.
لیرەی تورکیش؛ ھەزار و ٢٤٥ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠
دۆلار بەمەش تا رادەیەک لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.