لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری سعودییە پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی و بە هۆیەوە لە شاری تەبووک دەوامی بەیانی خوێندگەکان بۆ کاتژمێر ٩ دواخران.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی ناوەندی نیشتیمانی کەشناسی سعودییە، کاریگەری سەرما بەردەوامی دەبێت لەسەر بەشەکانی باشوری رۆژئاوا و رۆژئاوای ئەو وڵاتە، لەکاتێکدا ئاسمان تا رادەیەک هەورە و ئەگەری هەورە بروسکەش هەیە، لەگەڵ چالاکبوونی توندەبا لەسەر بەرزاییەکانی عەسیر و باحە و مەککە.
سەنتەری نیشتیمانی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، جوڵەی
توندەبا لەسەر رووی ناوچەکان ٢٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و لەناوچەکانی باکور و ناوەڕاست و لە بەشەکانی
باشور و رۆژئاوا بەهۆی شەپۆلەکانی دەریای ناوەڕاستەوە ئاستی توندەباکە چالاکتر دەبێت
و لە هەندێک ناوچەدا دەگاتە ٢٥ بۆ ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکەدا.
هاوکات، بەهۆی شەپۆلەکەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوچەی
تەبووک رایگەیاند ، دەستپێکی دەوامی ئاسایی لە خونێدنگاکان لە ٩ی بەیانی دەستپێدەکات
و بە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کاتژمێرێک دوایان خستووە.
بەگوێرەی سەنتەری نیشتیمانی کەشوهەوا، لە شاری مەدینەش توندەبا بەشێوەیەکی بەرچاو
چالاک دەبێت و ئاستی بینییش کەمدەبێتەوە.
لە ئێستادا، بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما لە وڵاتەکانی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دابەزیوون و ئەمساڵ دابەزینی پلەکانی گەرما جیاوازییەکەیان
زیاتربووە بەراورد بە ساڵی رابردوو و لە چەندین ناوچەی جیاواز بەفر باری کە چەندین
ساڵ بوو نەباریبوو.