سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

PM:03:43:22/01/2022

16032 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، سبەینێ دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانییەوە دەست پێدەکات.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "پشتبەستن بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی تایبەت بە دەوامی سبەینێ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی ١ی ٢٠٢٢ ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە سبەینێ کاریان دەکەوێتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان هاوشێوەی فەرمانگەکانی تری سنوری پارێزگای سلێمانی دەوام دەکەن".

دەشڵێت، "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کارمەندەکانیان لە کاتژمێر ١٠ی سەەرلەبەیانی بۆ ٢ی دوانیوەڕۆ لە ئەرکدا دەبن".













گەلەری