سەردێڕ:

لەم قەزایەی هەرێمیش لە بارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاردرا

PM:02:22:22/01/2022

13412 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، سبەینێ دەوامی سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکان لە کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە، قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەھۆی نزمی پلەکانی گەرما و بەستەڵەک سبەینێ یەكشەممە دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان لە کاتژمێر٩ی بەیانی بۆ کاتژمێر١ی دوانیوەڕۆ دەبێت.

 

هەر ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، بەردەوام دەبن لە کاری رۆژانەی خۆیاندا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرما و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی ١ی ٢٠٢٢، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر ٢ ی دوانیۆڕۆ.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە هەرێمی کوردستان کرد و بەهۆیەوە لە پارێزگاکانی هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران و راپەڕین و پێنجوێن و دەربەندیخان دەوامی سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکان راگیران.

 













گەلەری