سەردێڕ:

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی لە عێراق ئاشکرا دەکات

PM:01:34:22/01/2022

3844 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی هۆشدارى لەبارەى بارودۆخ و بەربەستەکانى بەردەم پرۆسەى چاکسازى کردن لە عێراق دەدات.


رۆژنامەى زە ناشناڵ ئینترستى ئەمریکى بڵاویکردەوە، دیاردەی تایەفەگەری و پشک پشکێنەی سیاسی چەندین ساڵە عێراق بەدەستیانەوە دەناڵێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە،هەردوو دیاردەکە گەورەترین بەربەستن لەبەردەم چاکسازى و هەنگاونان بەرەو حکومەتێکى نیشتمانى.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو توندوتیژییانەى لەکاتی پەسەندکردنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنەکاندا روویاندا ، ئاماژەن بۆ سەختی رزگاربوون لەو بارودۆخە ئاڵۆزەى عێراق و هەڵکشانى لە بازنەى دابەشکردنى پۆستەکاندان.

پێشتر، نور جحێشی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی عەزم، بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند، لەسەر ئاستی شەقامی عێراق ترس هەیە لە دۆخەکە، هاوڵاتیان چاودێری دۆخەکە دەکەن، ترسیان لەڕوودانی شتی نادیار هەیە.

هەروەها، شیعەکان لەسەر پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن و کوردیش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دابەشبوون و تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێکەوتنێکی یەکلایی کەرەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەرچەندە بە رێککەوتنی رەوتی سەدر و عەرەبی سوننە و پارتی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردراوە، بەڵام بابەتی نایاسایی بوون و یاسایی بوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان براوەتە دادگا و هێشتا دادگا بڕیاری لە بارەوە نەداوە.













گەلەری