سەردێڕ:

راگەیەنراوێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە

PM:12:36:22/01/2022

6280 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانە ئاساییەو دەستیان پێکردوەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانە ئاساییەو دەستیان پێکردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا دوێنێ چەند کاتژمێرێک گەشتەکان بەهۆی رەوشی کەشوهەواوە و وەستاون و دواتر دەست بەگەشتەکان کراوەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە ھەرێمی کوردستان کرد و لە ناوەندی پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکرد و ئاستەنگی ھاتوچۆی بۆ شۆفێران و ھاوڵاتییان دروستکرد، جگە لە پارێزگای سلێمانی، لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی ھەرێم دەوامی فەرمی راگیرا.













گەلەری