سەردێڕ:

پارێزگاری سلێمانی بڕیارێکی نوێی لەبارەی دەوامی فەرمانگەکانەوە دەرکرد

PM:12:20:22/01/2022

135820 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی سبەینێ دەوامی سەرجەم دام و دەزگاکان لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ ٢ی دوانیوەڕۆ دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، بەردەوام دەبن لە کاری رۆژانەی خۆیاندا.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرما و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی ١ی ٢٠٢٢، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر ٢ ی دوانیۆڕۆ.

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە هەرێمی کوردستان کرد و بەهۆیەوە لە پارێزگاکانی هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران و راپەڕین دەوامی سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکان راگیران.

لەلایەن خۆیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ دەوامی فەرمی دامودەزگاکان بەردەوامدەبێت.

وتیشی، "هەر فەرمانبەرێک بەهۆی ئاستەنگی هاتوچۆوە نەتوانێت بگاتە سەر کارەکەی بە نەهاتوو هەژمار ناکرێت".


 













گەلەری