سەردێڕ:

چەند پارچە شوێنەوارێکی کۆن رادەستی عێراق کرانەوە

AM:11:49:22/01/2022

3264 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حەوت پارچەی شوێنەواری کۆن رادەستی کونسوڵخانەی گشتی وڵات کرانەوە کە تەمەنی یەکێکیان چوار هەزار ساڵ دەبێت.


ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق پێنج پارچە ئاسەواری لە ئەمریکا وەرگرتووەتەوە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشکرد، سێ پارچەیان لە گروپی نوسینەکانی مەندائین کە نرخیان بە هەشت هەزار و ٥٠٠ دۆلار دەخەمڵێندرێت و دوو پارچەی دیکەیان قوتوی لولەیی داپۆشراون و نرخی هەر یەکێکیان ١٥ هەزار دۆلارە.

پێشتریش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دوو پارچەی شوێنەواری کۆن رادەستی کونسوڵخانەی گشتی وڵات کرانەوە کە تەمەنی یەکێکیان چوار هەزار ساڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدابوو، کونسوڵخانەی گشتی عێراق لە لۆس ئەنجلۆس دوو پارچەی شوێنەواری کۆنی وەرگرتەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان و بابلییەکان و تەمەنی یەکێکیان چوار هەزار ساڵە.

ئەوەشی ئاشکرا کردبوو، یەکێک لە پارچەکان تابلۆیەکە نوسراوی بزماری لەسەرە و تەمەنی هەزاران ساڵە و پێدەچێت لە سەدەی بیستدا دزرابێت و برابێتە دەرەوەی وڵات.

دەشڵێت، پارچەی دووەم بڵاوکراوەیەکە و پێدەچێت لەسەردەمی بابلییەکاندا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ – ١٦٠٠ی پێش زاین بڵاوکرابێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەشکردبوو، بڵاوکراوەکە چۆنییەتی فێرکردنی نوسینە و بۆ منداڵان ئامادە کراوە و پێدەچێت لە یەکێک لە خوێندنگا بابلیەکاندا وەک یەکێک لە هۆیەکانی فێرکردن بەکار هێنرابێت.

عێراق یەکەم لانکەی لەدایکبوون و سەرهەڵدانی شارستانییەتی مێژووی مرۆڤایەتییە و تیایدا زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر نوسین داهێنراو و مرۆڤ دەستی کرد بە نوسین و تۆمارکردنی ژیان و رووداوەکانی. لەدوای ٢٠٠٣ و دوای روخانی رژێمی بەعس بە هەزاران پارچەی شوێنەواری بەنرخ لەو وڵاتە بەڕێگەی نایاسایی براندەرەوە و لە بازاڕی رەشەی جیهانیدا فرۆشران. لە ماوەی رابردوودا بەهەزاران پارچەی دزراو لە ناوچە و وڵاتە جیاجیاکانی جینهانەوە هێنرانەوە و لە دیارترینیشیان تابلۆی ئەفسانەی گەلگامیش بوو.













گەلەری