سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای ئاشکرا کرد

AM:11:17:22/01/2022

3312 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى کارەباى عێراق رایگەیاند، بەهۆى سەرما و سۆڵە و بەستنی هێڵی گواسنتەوەی غاز لە ئێرانەوە، بەرهەمهێنانى کارەبا حەوت هەزار و ٦٠٠ مێگاوات کەمیکردووە.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کارەبای عێراق، لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، "بەهۆى سەرماو شەختەوە، ئەو غازەى بە بۆڕى دێت، بەستوویەتى و بەرهەمهێنانى کارەبا کەمى کردووە".

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی خراپی کەش و هەواوە ئەو غازەى دەگاتە وێستگەکانى بەرهەمهێنانى وەزەى کارەبا بەستوویەتى و پەنگى خواردۆتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانى کارەبا حەوت هەزار و ٦٠٠ میگاوات کەمى کردووە.

وەزارەتى کارەباى عێراق بۆ پڕکردنەوەی پێداویستى و دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی ، وزەى کارەبا لە ئێران هاوردەدەکات. هەروەها، بەشێکى زۆرى ئەو غازەى بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا لە وێستگە ناوخۆییەکان بەکاردەهێنرێت لە ئێرانەوە هاوردە دەکات.













گەلەری