وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە چەند پارێزگایەکى ناوەڕاست و ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، کارتى نەوتى سپى دابەش دەکرێت و هەر ئەمڕۆ دەست بەداشکردنى بڕە نەوتەکە دەکرێت.
وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان، دەست بەداشکردنى نەوتى سپى بۆ پارێزگاکان دەکات.
دەشڵێت، هەر ئەمڕۆش دابەشکردنی نەوت بەسەر خێزانەکاندا دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارتى سوتەمەنى ژمارە ٢ لە پارێزگاى بەغدا و ژمارە ٥ لە
پارێزگاى کەرکوک و کارتى سوتەمەنى ژمارە ٦ لە پارێزگا سەلاحەدین، هەروەها، کارتى
ژمارە ١٠ لە پارێزگاى نەینەوا دابەش دەکرێت.
هەر بەپێى راگەیاندراوەکەى وەزارتى نەوت، هەر خێزانێک بڕى ٥٠ لیتر نەوتى پێدەدرێت.
دابەشکردنى نەوتى ماڵان لە پارێزگانى ناوەڕاستى عێراق، لە کاتێکدایە، زۆرینەى
خێزانەکانى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان چەند ساڵێکە نەوتى سپ-یان وەرنەگرتووە و
بەردەوام حکومەتی هەرێمیش بانگەشەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوە.
سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێم خۆی نەوت هەناردەی دەرەوەدەکات، بەڵام لە ئێستادا
پارێزگاکانی هەرێم چاوەڕێن ئەو بڕە نەوتەیان پێبگات کە بڕیارە بەغدا رەوانەی
هەرێمی بکات تا بتوانن بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی بکەن.