پەیکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئێستادا بەنیازە لەگەڵ روسیا رێککەوتنێکی نوێ لەبارەی دامەزراندنی چەند یەکەیەکی نوێ لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر گفتوگۆ بکات.
کەناڵی پرێس تی ڤی ئێران لە زاری بەهرۆز کەمالۆندی پەیکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، تاران و مۆسکۆ لە گفتوگۆدان لەبارەی دامەزراندنی چەند یەکەیەکی نوێی ئەتۆمی لە وێستگەی بوشەهری ئەتۆمی.
بەگوێرەی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، پرۆژەکە بەگوێرەی ئەو پلانە
جێبەجێدەکرێت کە بۆی داناوە بۆ بەرهەمهێنانی نزیکەی ١٠ هەزار مێگاوات وزەی کارەبا.
بەهرۆز کەمالۆندی ئاشکرای کرد، لە داهاتوودا لەبارەی پرۆژەکەوە شاندی روسیا
سەردانی ئێران دەکەن و بە پێچەوانەشەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لە پرۆژەکان نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری تێدەچێت کە
روسیا لایەنی جێبەجێکارییەتی.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەندین ساڵە ئێران و روسیا پیکەوە کاردەکەن لەسەر
دامەزراندن و پەرەپێدانی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠١١ پرۆژەکە
تەواوکرا.