AM:08:40:22/01/2022
3144 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ شهممه، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٩ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٥ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت
زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو،
"نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."