پاش ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی هەرێمی گرتووەتەوە لە ئێستادا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەردەوام روو لە نزمبوونەوە دەکەن و شەقامەکان تووشی دیاردەی بەستن بوون، هاتوچۆی شارەکانی هەرێمیش هۆشداری بەپەلە دەدەنە هاوڵاتیان کە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
لەو بارەیەوە هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، "بههۆی نزمبوونهوهی پلهكانی گهرماوه شهقامهكانی سهنتهری شار و دهرهوهی سنوری شاری سلێمانی بوونهته شهخته و هاتوچۆكردن تیایاندا زۆر مهترسیداره و ئهگهری روودانی رووداوی هاتوچۆ ههیه."
داواش لە هاوڵاتیان دەکەن، "هاتوچۆ بهئۆتۆمبێلهكانیان
نهكهن و له ماڵهكانیاندا بمێننهوه تا ههمووان سهلامهتبن و بهدووربن له
رووداوی نهخوازراو."
لەلایەکی دیکەشەوە هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، "ئاگاداری
شوفێران دەکەینەوە بەهۆی شەختە هاتوچۆ لە رێگای رەواندوز-بێخال، بێخال-گەلی عەلی بەگ؛
مەترسیدارە."
داواش دەکەن، هاوڵاتیان هاتوچۆی دەرەوە نەکەن و ئەوەش
هاتووە، "ئەگەر زۆر پێویست بوو بۆ چوونە دەرەوە بەبێ زنجیری تایەکان هاتوچۆ نەکەن ."
هەر ئەمڕۆش هاتوچۆی هەولێر داوای لە هاوڵاتیان کرد، بە
مەبەستی چوونە شەقڵاوە بەڕێنەکەون و رێگا بەستوویەتی و مەترسیدارە و ئەگەری
کەوتنەوەی رووداوی هاتوچۆی مەترسیدار زۆرە.
ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێکی بەفر و سەرما رووی لە هەرێمی
کوردستان کردووە و بەفر لە سەنتەری شارەکانیشدا باریوە، تەنانەت لە ناوچە گەرمەکان
و سەنتەری شاری هەولێر و کەرکویشدا بەفر باری، لە ئێستاشدا کەشناسی هەرێم هۆشداری
لە زیاتر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات.
لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا بەهۆی بەستنی رێگاکانەوە، ئۆتۆمبێلەکان
ناتوانن بە تەواوی لەسەر شەقامەکان جێگیرببن و بەبێ ویستی شۆفێر لە کۆنترۆڵیاندا
نامێنن و چەندین رووداوی هاتوچۆ روویانداون. کە تیایاندا زیانی گیانی و ماددیش
هەبووە.
هـ.ئـ