وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگای ئەو بەنزینخانانەی لێیانەوە نزیکە و غازی ئێڵ پی جی ئۆتۆمبێل دەفرۆشن غازی ماڵەکانیان پڕبکەنەوە.
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی دۆخی کەش و هەوا و سەختی هاتوچۆوە لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگای بەنزینخانەکانی نزیک لە خۆیان غازی ماڵەکانیان پڕبکەنەوە.
وتیشی، ئەو بەنزینخانانەی نزیکە لە ماڵەکانیان و غازی
ئێڵ پی جی بۆ ئۆتۆمبێل دەفرۆشن، غازی ماڵانیش پڕدەکەنەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بتڵی
غازەکانیان ببەنە ئەوێ.
لەبارەی نرخەکەشییەوە، لە ئێستادا نرخی غازی ماڵان بە ٨
هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ هەر بتڵێک دیاریکراوە و لەماوەی رابردووشدا قائیمقامییەتی
سلێمانی رایگەیاند، هەر بریکارێکی فرۆشتنی غاز لەو نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت بە
هاوڵاتیان سزادەدرێت و رێگای کارکردنی پێنادرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی ١٠ رۆژە بەشێکی
هاوڵاتیان لە شاری سلێمانی گرفتی بەدەستگەیشتنی غازی ماڵانیان هەیە و لە هەندێک
ناوچەدا لە کاتژمێرەکانی زووی بەرەبەیانەوە هاوڵاتیان سەرەیان بۆ بەدەستهێنانی غاز
دەگرت.
کارزان تاریق، سلێمانی
هـ.ئـ