سەردێڕ:

قورئانە دەستنوسەکەی هەرێم تەمەنی چەندە؟

PM:03:53:21/01/2022

8536 جار خوێندراوەتەوە

لە یەکێک لە گوندەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی نزیک لە سنوری ئێران قورئانێکی دەستنوس هەیە کە تەمەنی بۆ زیاتر لە ٧٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە و چەندین چیرۆکی لەبارەوە دەگێڕدرێتەوە.


قورئانە دەستنوسەکە درێژییەکەی ٣٧ سانتیمەتر و پانییەکەی ٢٦ سانتیمەترە و کێشەکەشی نزیکەی دووکیلۆ و ٢٠٠ گرام دەبێت و لە سەر جۆرە کاغەزێکی دەگمەن بە زەیت و چەند مادەیەکی دیکە نەخشێنراوە کە رەنگێکی زەردی هەیە و ئەمەش وای کردووە زیاتر بەرگە بگرێت و بمێنێتەوە و سورەت و ئایەتەکانی لەسەر نوسراوە.

ئایەتەکان بە مەرەکەبی رەش نوسراون و رەنگی سوریش بکەارهێنراوە بۆ دانانی ژمارەی ئایەتەکان و لە پەراوێزی هەر پەڕەیەکدا ناوی سورەت و ئایەتەکان و ژمارەی پەڕەکانیش نوسراون.

خدر عەبدوڵای تەمەن ٦٦ ساڵ، کە تائێستاش قورئانە دەستنوسەکەی پاراستووە و لە باپیرانییەوە بۆی ماوەتەەوە رایگەیاند، قورئانەکە لەڕووی شێوە و ناوەڕۆک و وشە و پیت و جوڵەی وشە و رستەکانی هاوشێوەی ئەو جۆرە قورئانەیە کە لە ئێستادا چاپکراوە و بەردەستە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کەسە بە تەمەنەکانی گوند دەڵێن: "قورئانەکە بەدەستی مەلایەکی گوندەکە نوسراوەتەوە کەناوی مەلا داودە و یەکێک بووە لە زانا بەناوبانگەکانی گوند و ناوچەکە".

دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن، قورئانەکە، کەناوی نوسەرەکەی لەسەرە، پێشتر لە مزگەوتی گوندەکەیاندا بووە و دوو جار هەوڵی دزینی دراوە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە. دەشڵێن، چدەن جارێک بەرپرسان هەوڵیانداوە قورئانەکە ببەن تا لە مۆزەخاەکاندا هەڵبگیرێت، بەڵام ئەوان رازی نەبوون.

عوسمان مارفی تەمەن ٥٨ ساڵ دەڵێت، گوندەکەیان یەکێکە لەو گوندەی پشتگوێخراوە و حکومەتی پێشووی عێراق بەسەرۆکایەتی سەدام حسێن هەوڵیداوە گوندەکە بکاتە یەکێک لە گوندە گومناوەکانی مێژوو.

ئەوەشی خستەڕوو، کاتیک منداڵ بووە لە ساڵانی ١٩٧٠کاندا گوندەکەیان دەکەوێتە بەر هێرشی فڕۆکە و بۆمبارانکردن و یەکێک لە دانیشتوانی گوندەکە لە پێناو رزگارکردنی قورئانە دەستنوسەکە لە تیاچوون، ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە و لە مزگەوتەکە دەربازی دەکات.

زانا جەوهەر، مامۆستای گوندەکە باسی لەوەشکردووە، کە ئەو و چەند کەسێکی دیکە لە گوندەکەیاندا لەسەر ئەو قورئانە فێری خوێندەواری و نوسین بوون و بڕوانامەیان لەسەر وەرگرتووە.

تعرف على مصحف عمره أكثر من 7 قرون مكتوب بخط اليد في قرية عراقية

تعرف على مصحف عمره أكثر من 7 قرون مكتوب بخط اليد في قرية عراقية

تعرف على مصحف عمره أكثر من 7 قرون مكتوب بخط اليد في قرية عراقية

تعرف على مصحف عمره أكثر من 7 قرون مكتوب بخط اليد في قرية عراقية













گەلەری